گەورەترین پارچەی مەریخ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
وێستگە ستایل-
خانەی "سۆزبێز" بۆ زیادکردنی ئاشکرا لە نیۆرک نوێترین مەزادی خۆی ئاشکرا دەکات لە چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی خستنەڕووی گەورەترین پارچەی مەریخ کە کەوتۆتە خوارەوە بۆ سەر زەوی.
کێشی پارچەکە 25 کیلۆگرام دەبێت و نرخەکەشی بە نزیکەی لە نێوان 2 بۆ 4 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە، ئەم خانەیە پارچە بەردەکەی مەریخی ناوناوە NWA 16788، دەزگاکە ئاماژەشی بەوە داوە ئەم پارچەیە لە دەرەنجامی دیاردەیەکی سرووشتی لە ڕووی مەریخ جوودابۆتەوە و بە نزیکەی 225 ملیۆن کیلۆمەتری بڕیوە تا وەکو بگاتە سەر ڕووی زەوی.
ئەم پارچە هاوشێوە ئەستێرەییە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2023 دا کەوتۆتە خوارەوە لە وڵاتی نەیجەری کیشوەری ئەفریقا، ڕەنگەکەی سوورو قاوەییە و ئەمە دووهەمین پارچەی مەریخە کە دەکەوێتە سەر زەوی.
خانەی سۆزبێز ڕایگەیاند نیازیان وایە مەزادەکە لە چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەڕێوەببەن کە تێیدا بە نزیکەی 122 پارچە لەو بەردە بەنرخانە پێشکەشی کڕیاران دەکرێن.
AM:10:41:13/07/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه