‌کووشتنێکی ناخهەژێنی خانمێکی جەزائیری

وێستگە ستایل-

پاش نیوەڕۆی دوێنێ هەینی باڵیۆزخانەی جەزائیر لە بەرلین ڕایگەیاند کە بکوژی ڕەحمە عیاط ، خانمە جەزائیرییە کووژراوەکە دەستگیرکراوە.

باڵیۆزی جەزائیر لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە میانەی بڵاوکراوەیەکدا لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند بە خەمێکی قووڵەوە ئیدانەی ئەو ڕووداوە دەکەین کە ڕۆژی 4 ی تەمموز لە تاوانێکی قێزەوندا خانمێکی جەزائیری لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کوژرا، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خانەوادەی خانمە گەنجەکە ئومێدەوارین خودای گەورە لێی خۆشببێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "الشروق" ی جەزائیری ڕەحمە عیاط  تەمەنی 26 ساڵ بوو بە مەبەستی خوێندن لە بواری پەرستاریدا ڕوویکردبووە وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام ئەم هەینییە لە لایەن پیاوێکی ئەڵمانییەوە کە تەمەنی 31 ساڵە هێرشی کرایە سەر وە بە چەقۆ کوژرا لە ناو شووقەی نیشتەجێبوونەکەی لە شاری هانۆڤەر.





AM:11:31:12/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌