‌سامیح عەبدولعەزیز لە تەمەنی 49 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

وێستگە ستایل-

ئەشرەف زەکی سەرۆکی سەندیکای هوونەرمەندانی میسڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دەرهێنەری بەناوبانگی میسڕی سامیح عەبدولعەزیز لە تەمەنی 49  ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

زەکی لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە کۆچی دوایی ئەو دەرهێنەرە کردووە و نووسیوێتی دەرهێنەری گەورەی میسڕ سامیح عەبدولعەزیز گەڕایەوە بەر دلۆڤانی خودا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی میسڕ وەک ڕۆژنامەی "المصري اليوم" دەرهێنەرەکە دوا بە دوای ئەوەی تووشی ئازاری پشتی دەبێت دەبرێتە نەخۆشخانە و لەوێ پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەکەن تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی توند بووە و سەرەنجام شەکری خوێنی بەرز بۆتەوە، دەرهێنەرەکە چۆتە کۆما و بێ هۆش بووە.

سامیح عەبدولعەزیز دەرهێنەرێکی بەناوبانگی میسڕ بوو لە ساڵی 1976 لەدایک بووە و لە ساڵی 2014 هاوسەرگیری کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تەمەنی 49 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.


PM:12:50:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌