‌خانمێک لەسەر ڕێگا مەرگەکەی دیۆگۆ جۆتا بە سەختی برینداربوو

وێستگە ستایل-

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا و بە دیاریکراوی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو هەواڵێکی خەمناک جیهانی هەژاند، گیانلەدەستدانی دیۆگۆ جۆتا ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ کە یاریزانی هەریەکە لە یانەی لیڤەرپووڵ و هەڵبژاردەی پورتوگال بوو لە تەمەنی 29 ساڵیدا و پاش تەنها لە 10 ڕۆژ دوا بە دوای ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تەواوی جیهانی خەمناک کرد.

Looking Back At Diogo Jota's Wedding: A Memorable Moment Of Star Footballer's Life | Football News

 پاش ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت کە بووە هۆی گیانسپاردنی هەریەک لە دیۆگۆ جۆتا و ئەندریای برای بە ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی، میدیاکانی ئیسپانیا و پسپۆڕانی بوارەکە ئاماژەیان بەوە دا کە هۆکاری ڕووداوەکە تیژڕەوی یاریزانە لاوەکە بووە.

Jota was travelling with his brother in his Jota acid green £180,000 Lamborghini Huracan

بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیس تاکە هۆکاری ڕووداوەکە تیژڕەوی بووە بەڵام بە پێی وتەی پسپۆڕێکی بواری ڕێگەوبان خراپی ڕێگاکە هۆکارێکی دیکەی ڕووداوەکە بووە.

لە پێش 8 ڕۆژ لەم ڕووداوە ڕووداوێکی دیکەی هاوشێوە لەسەر هەمان ڕێگا ڕوویداوە و برینداربوونێکی زۆر سەختی شۆفێرێکی ئافرەتی تەمەن 60 ساڵی لێکەوتۆتەوە،  ئەم ڕووداوە لە ئێستادا بۆتە هۆی هەرایەکی زۆر لە نێوان خەڵک و تەنانەت میدیاکانی ئیسپانیاش. 
A female driver, 60, nearly died on the same dangerous highway where Liverpool footballer Diogo Jota and his younger brother only died in a Lamborghini crash, just over a week ago



PM:01:19:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌