‌‌چین پێش ناسا و ئەوروپا دەکەوێت

وێستگە ستایل-

چین نیازی وایە ببێتە یەکەم وڵات کە بتوانێت بە سەرکەوتووی خاک و بەردی مەریخ بهێنێت بۆ زەوی لە ساڵی 2031 دا، ئەمەش دەبێت جێبەجێبکرێت لە لایەن نێردراوێکی تایبەتی بە ناوی تیانوین-1 کە پێش هەریەک لە ئاژانسی ناسا و دەزگای ئەوروپی بۆ بۆشایی ئاسمان دەکەوێت.



نێردراوی تیانوین-1 دەسکەوتێکی زۆر گرنگی بەدەستهێنا لە مانگی پێنجی 2021  لە دوای نیشتنەوەی لەسەر مەریخ، بەمەش چین بووە دووهەم وڵات کە بتوانێت بگاتە سەر مەریخ لە دوای ئەمریکا.

ئامانجی ئەم نێردراوە ئەوەیە بتوانێت بە نزیکەی 500 گرام لە بەرد و خۆڵی سەر ڕووی مەریخ کۆبکاتەوە و بیهێنێتەوە بۆ سەر زەوی.


PM:12:49:06/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌