کیتی پێری و ئۆرلاندۆ بلووم جیابوونەوە
وێستگە ستایل-
دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی هەریەکە لە گۆرانیبێژی ئەمریکی بەناوبانگ کیتی پێری و ئەکتەری بواری سینەما ئۆرلاندۆ بلووم هەردوو هاوسەرەکە بە فەرمی جیابوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند لە دوای 9 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی.
گۆڤاری "US Weekly" لە زاری دوو هوونەرمەندەکەوە بڵاویکردەوە کە نیازیان وایە دوای جیابوونەوەش پێکەوە وەک خێزانێک بمێننەوە و بەردەوام بن لە پەروەردەکردنی کچەکەیان بە خۆشەویستی و ڕێز.
پەیوەندی نێوان ئەم دوو هوونەرمەندە لە ساڵی 2016 دەستیپێکرد، لە ساڵی 2020 بوونە خاوەنی کچێک و لە ئێستادا پەیوەندییەکەیان کۆتای هاتووە.
PM:12:16:06/07/2025
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه