‌کراسێکی شازادە دیانا بە نیو ملیۆن دۆلار فرۆشرا

وێستگە ستایل-

یەکێک لە کراسەکانی شازادە دیانای کۆچکردوو کە بە نەخشی گووڵ رازێنرابۆوە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

هەفتەی ڕابردوو خانەی جولیانز لە بیفرلی هێلز کە تایبەتە بە زیادکردنی ئاشکرا ڕایگەیاند زیاتر لە 10 پارچە پۆشاکی شازادە دیانای کۆچکردوویان فرۆشتووە کە لە نێویدا کراسێکی نەخشێنراو بە گووڵی تێدا بووە بە دیاریکراوی نرخەکەی گەشتۆتە 520 هەزار دۆلار.

Over 300 Pieces of Princess Diana's Dresses, Handbags, and More Are Heading to Auction

شازادە دیانا ئەم کراسەی لە چەندین بۆنەی گشتیدا پۆشیووە لە نێوان ساڵانی 1988 بۆ 1992، لە نێویاندا سەردانە فەرمییەکانی بۆ هەر یەک لە وڵاتانی ئیسپانیا و نەیجیریا، بە هۆی زۆر دەرکەوتنی شازادەکە بەم کراسە تایبەتەوە کە ڕەنگەکانی درەوشاوەبوون و دەبوونە هۆی ئارامی دەروونی بۆ کەسی بەرامبەر ناوی لێنرابوو "کراسی میهرەبانی".


PM:01:25:05/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌