گەورەترین پەشیمانی براد پێت ئاشکرادەبێت
وێستگە ستایل-
ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیوود براد پێت ئاشکرای دەکات کە گەورەترین پەشیمانی لە ژیانیدا جیابوونەوە بووە لە هاوسەری پێشووی ئانجلینا جوولی، ئەم ئەکتەرە ئاماژەی بەوە داوە لە دوای 8 ساڵ لە جیابوونەوەی هێشتا نەیتوانیووە زاڵ بێت بەسەر خەمەکانی و بە ژیانێکی ژەهراوی ناویدەبات و دەشڵێت من ئانجلینام زۆر خۆشویستووە و دەزانم هەڵەیەکی گەورەم کردووە.
هەرچەندە ئەم ئەکتەرە هەوڵیداوە ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێبکات بەڵام نەیتوانیوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت جیابوونەوەی لە ئانجلینا نەک تەنها لە هاوسەرەکەی دوورخستۆتەوە بەڵکو پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکانیشی تێکچووە، بە پێی بڕیاری دادگا براد پێت لە ئێستادا تەنها چاوی بە دوان لە منداڵەکانی دەکەوێت کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە و ئەوانی دیکە نابینێت.
ئانجلینا جوولی و براد پێتی هاوسەری پێشووتری خاوەنی 6 منداڵن و لە ساڵی 2005 بۆ یەکەم جار چاویان بە یەک کەوتووە لە میانەی تۆمارکردنی فیلمی Mr. & Mrs. Smith بەڵام لە ساڵی 2016 لەسەر داوای جوولی جیابوونەوە.
PM:12:45:05/07/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه