نهێنی گووڵەبەڕۆژەکانی ڤان کووخ چییە؟
وێستگە ستایل-
نیگارە ناوازەکانی وێنەکێشی بەناوبانگی هۆڵەندی ڤێنسنت ڤان کووخ ژمارەیەکی بەرچاویان گووڵەبەڕۆژەی زەردن، کە بوونەتە هۆی پێدانی ناوبانگێکی یەکجار زۆر بەم وێنەکێشە جیهانییە، ئاخۆ دەبێت نهێنی پشت ئەم گووڵەبەڕۆژانە چی بن؟
ڤان کووخ لە یەکێک لە نووسینەکانیدا نووسیوێتی"گووڵەبەڕۆژەکان هی منن" ئەمەش ئاماژەی ئەوەی هەڵگرتووە هەمیشە ئارەزوی ئەوەی کردووە کارەکانی ببەستێتەوە بەم گووڵە ناوازەیەوە کە هاوشێوەی مرۆڤ گەشەدەکات و باڵا دەکات.
جگە لە تابلۆی شەوە ئەستێرە تابلۆی گووڵەبەڕۆژە لە پێشانگای نەتەوەیی لە لەندەن دوو ناوازەترین تابلۆکانی ڤان کووخن، ئەم وێنەکێشە بەناوبانگە توانیوێتی 10 پارچەی هوونەری نەخشێنراو بە گووڵەبەڕۆژە پێشکەش بە جیهان بکات بە چەند قۆناغێک، یەکەم 4 تابلۆی لە پاریس کێشاوە لە ساڵی 1887، دووەم 4 پارچەی لە ساڵی 1888 پێشکەش کردووە، پاشان لە ساڵی دواتر کۆی تابلۆکانی کردووە بە 10 دانە.
ڤێنسنت ڤان کووخ لە ساڵی 1853 لە وڵاتی هۆڵەندا لەدایکبووە، لە کۆی 1300 کاری سەر کاغەز و 860 تابلۆی زەیتی لە ماوەی ژیانیدا تەنها یەک نیگاری خۆی بە ناوی ڕەزی سوور فرۆشتووە، لە تەمەنی 37 ساڵیدا لە وڵاتی فەڕەنسا کۆچی دوای کردووە بەڵام لە دوای مردنی تابلۆکانی ڤان کووخ بوونەتە بەنرخترینەکانی دونیای هوونەری.
PM:12:06:05/07/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه