‌ئەستێرەیەکی بەناوبانگ: تووشبووی نەخۆشی دەروونیم

وێستگە ستایل-

ئەستێرەی گۆرانیبێژی بەناوبانگ کالوم سکۆت لە نوێترین دیمانەیدا ئاشکرای دەکات کە بە کاتێکی سەختتدا تێدەپەرێت بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دەروونی (Body Dysmorphic Disorder) کە هەستی خۆ بە کەم زانین دروست دەکات لە کەسی تووشبوودا.

کالوم ئاماژەی بەوە داوە کە دایکی تاکە کەس بووە توانیبێتی لێیتێبگات و یارمەتیدەریبێت بۆ ئەوەی جارێکی تر بتوانێت هەستێتەوە سەر پێیەکانی خۆی و ئومێدی هەبێت بە ژیان.

ئەستێرە لاوەکە ڕوونیکردۆتەوە دەرکەوتن و بەناوبانگ بوون لە دونیای میوزیکدا ئاسان نییە و هەوادارەکان بەردەوام دەڵێن بەرهەمی تازەمان پێببەخشە، سکۆت بەردەوام ئارەزوی کۆنسێرتی کردووە لە بەرامبەر هەزارەها هەواداری خۆی لە سەرتاسەری جیهاندا بەلام ئەوەی ئەم کارەی ساخت کردووە مامەڵەکردنە لەگەڵ نەخۆشیەکەی، وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات زۆر سەختە بۆ من کە بتوانم لە بەردەم هەوادارەکانی دەنگم بوەستم و گۆرانی بچڕم.

کالوم گۆرانیبێژی بەناوبانگ تەمەنی 36 ساڵە و براوەی خەڵاتی زێڕینە لە پرۆگرامی بەناوبانگ(Britain's Got Talent).


PM:10:26:03/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌