ڤیدیۆ: ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند"ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده" نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی"زه‌مبیل فرۆش" بڵاوكرده‌وه، له‌باره‌ی ئه‌م كاره نوێیه‌وه ئه‌م خانمه كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی"توانای سپۆنسەرکردنیمان نیە گەر لای خۆتانەوە بۆمانی شێربکەن و بیکەنە ترێند سوپاسگوزاری هەموان دەبین"
سه‌باره‌ت به‌م كاره نوێیه كورده ده‌ڵێت"زەمبیل فرۆش بەناوبانگترین داستانی فۆلکلۆری ئەدەبیاتی کوردە، لەنوسینەکانی فەقێی تەیران و ئاوازی فۆلکلۆر لە وتنی: گەورە هونەرمەندی بە ئەزمونی بادینان نەورۆز ئورەماری و بەندەیە. "
تێکستی سۆرانی ئه‌م به‌رهه‌مه مازیار فایەق و ئه‌مه‌ل كورده نوسیویانه، كاره‌كه بە کامێرای کاک هیوا ئەحمەد و دەرهێنانی بیلال سەنگەسەری به‌رهه‌م هاتووه.
ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانیه و له‌ئێستادا له‌وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژی و بڕوانامه‌ی زانكۆی له له‌نده‌ن له‌بواری مۆسیقا‌و ستایله سه‌رده‌میه‌كانی گۆرانی وتن به‌ده‌ستهێنا، خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م خانمه كه پێشكه‌شی عاشقانی كردوه.
PM:06:53:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 984
جار خوێنراوه‌ته‌وه