توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت 60 ساڵ زیاتره ڕۆژانه 3 كوپ قاوه بخۆره‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤارێكی ئه‌وروپی تایبه‌ت به خواردن بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه خواردنه‌وه‌ی 3 بۆ4 كوپ قاوه له ڕۆژێكدا مه‌ترسی لاوازبوونی ئێسك كه‌مده‌كاته‌وه و چالاكی جه‌سته‌ی و مێشك له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زیاتر ده‌كات.
هاوكات ڕاپۆرتێك كه گۆڤاری "ته‌له‌گراف" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی هه‌یه كه ماوه‌ی 4 ساڵی خایاندوه و 1161 كه‌س ته‌مه‌نیان 55 ساڵ زیاتر بووه به‌شداریان كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی قاوه له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن بزانرێت.
داتاكان ده‌ریانخستوه خواردنه‌وه‌ی قاوه ته‌نها بۆ به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری به‌سوود نییه به‌ڵكو ماسولكه به‌هێز ده‌كات و ئه‌گه‌ری لاوازبوونی ئێسك كه‌مده‌كاته‌وه، پێكهاته‌كانی سوودی هه‌یه بۆ له‌ش.
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی قاوه كافاین ه ماندوێتی كه‌مده‌كاته‌وه و ئاگایی زیاد ده‌كات، جوڵه‌ی ماسولكه ئاسان ده‌كات، هاوكات پۆلیفینۆل كه یه‌كێكی دیكه‌یه له پێكهاته‌ی قاوه دژه ئۆكسێنه‌ره و توشبوون به وه‌ره‌م كه‌مده‌كاته‌وه و یارمه‌تی به‌هێزكردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌دات، سێهه‌م پێكهاته‌ی قاوه مادده‌ی تریگۆنیلین ه یارمه‌تی به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری ده‌دات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌م خواردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ڕۆژێك كه‌سێكی پێگه‌یشتوو زیاتر له 4 كوپ قاوه بخواته‌وه ئه‌وه زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گات له‌جیاتی سوود.
PM:06:35:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه