ڤیدیۆ: هه‌لیكۆپته‌رێك پاره ده‌بارێنێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا
وێستگە ستایل-
له دیمه‌نێكدا كه بۆته هۆی خۆشحاڵكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنه‌كه‌دا بوون، هه‌لیكۆته‌رێك هه‌زاران دۆلاری فڕێداوه‌ته خواره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له شاری دیترۆیت ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین، پاره‌كه‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی پیاوێك بووه به‌م دواییانه به‌هۆی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره‌وه كۆچی دوایكردوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی دیمه‌نه‌كه‌یان به‌چاوی خۆیان بینیوه باسیان له‌وه كردوه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه به‌سه‌ر ئاسمانی شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی گراتیۆت و شه‌قامی مۆتر سوڕاوه‌ته‌وه و هه‌زاران دۆلاری به‌سه‌ر پیاده‌كانی ئه‌و شه‌قامه باراندوه ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشحاڵ كردوه كه به شه‌قامه‌كه‌دا تێپه‌ر بوون.
لیزا نایف فه‌رمانبه‌ره له یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی نزیك ئه‌م شه‌قامه‌یه تایبه‌ت به پێگه‌ی"زه دیترۆیت نیوز" وتویه‌تی" هه‌زاران دۆلار له‌ڕێی هه‌لیكۆپه‌رێكه‌وه له ئاسمانی شه‌قامه‌كه فڕێدراوه‌ته خواره‌وه، پۆلیس زوو گه‌یتشتۆته شوێنه‌كه و بۆماوه‌ی 30 خوله‌ك شه‌قامه‌كه‌ی گرتوه"
PM:07:39:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه