جۆرێكی مه‌ترسیداری هه‌نگ بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتێك كه پێگه‌ی"ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه جۆرێك هه‌نگ كه به"هه‌نگی ئه‌فه‌ریقی بكوژ" ناسراوه و به مرۆڤ و ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كانه‌وه ده‌دات له‌ئێستادا له 13 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبۆته‌وه.
له‌ماوه‌ی 3 مانگی ڕابردوو پیاوێك به‌هۆی پێوه‌دانی ئه‌م هه‌نگه گیانی له‌ده‌ستداوه و 3 كه‌س به‌هۆی پێوه‌دانی ئه‌م جۆره هه‌نگه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌گشتی ئه‌م مێروه هاوڵاتیانی بێزاركردوه.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن شه‌ڕه‌نگێزی ئه‌م هه‌نگه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌خۆی بكات، هه‌ر پاش پێوه‌دانیش مردار ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی"ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی" ئه‌م هه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ قوربانیه‌كانی ڕاوده‌نێت و دوای ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگر ده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت به‌جلوبه‌رگی تایبه‌تی هه‌نگه‌وانیش به‌مرۆڤه‌وه ده‌دات.
ئه‌م جۆره هه‌نگه له‌لایه‌ن زانایه‌كی بواری بۆماوه‌زانی دروستكراوه له‌ئه‌نجامی له‌یه‌كدانی هه‌نگی ئه‌وروپی و ئه‌فه‌ریقی به‌مه‌به‌ستی باشكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی، به‌ڵام پێوه‌دانی ئه‌م هه‌نگه مه‌ترسیدارتره له‌وانی دیكه.
شاره‌زایانی به‌خێوكردنی هه‌نگ به‌باشی ده‌زانن ئه‌م جۆره هه‌نگه دوور له ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوون په‌روه‌رده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیان به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ نه‌گه‌یه‌نێت.
PM:06:01:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 4576
جار خوێنراوه‌ته‌وه