هۆكارێكی شاراوه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دڵ زۆر ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی هۆكارێكی شاراوه‌ی ئاشكرا كردوه كه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دڵ و جه‌ڵده‌ی مێشك زۆر ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی (JAHA) بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا توێژه‌ره‌وه‌كان له ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی له نزیك ئه‌و كه‌نار ئاوانه ده‌ژین كه پیسبووه به پلاستیكی وورد مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و جه‌ڵده‌ی مێشك و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆرتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له‌م شوێنانه‌دا ناژین.
توێژینه‌وه‌كه له 152 ناوچه‌ی كه‌نار ده‌ریا له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه تێبینی كراوه هه‌بوونی وردیله‌ی پلاستیك له نزیك كه‌نار ئاوه‌كان ئه‌گه‌ری توشبوون به شه‌كره %18 زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری جه‌ڵده‌ی مێشك %9 زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ %7 زیاد ده‌كات به‌راورد به‌و كه‌نار ئاوانه‌ی خاوێنن.
وریدلهی پلاستیك مه‌به‌ست له‌و ده‌نكۆڵه پلاستیكانهیه كه قه‌باره‌كه‌یان 5 ملیمه‌تر كه‌متره و سه‌رچاوه‌ی دروستبوونیان قتوی پلاستیك و جلوبه‌رگی نایلۆن و پاشماوه‌ی پزیشكییه كه له ژینگه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌چێته پێكهاته‌ی ئاو و هه‌وا و گرفتی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار دروستده‌كات.
PM:03:23:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوهتهوه