مۆبایلێك له گه‌ده‌ی گه‌نجێك ده‌رهێنرا دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا قوتیداوه
وێستگە ستایل-
له‌ڕوداوێكی نامۆ و جیاوازدا تیمێكی پزیشكی میسیری مۆبایلێكیان له سكی گه‌نجێك ده‌رهێنایه‌وه كه دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا قوتیداوه، پزیشكه‌كان ئه‌م حاڵه‌ته‌یان به نامۆترین دۆخ وه‌سفكردوه كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
پزیشكه‌كان به‌سوود وه‌رگرتن له نازۆر توانیویانه مۆبایله‌كه له گه‌ده‌ی ئه‌م گه‌نجه ده‌ربهێنن، كه به‌هۆیه‌وه توشی ئازاری درێژخایه‌نی گه‌ده بووه و پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین پشكنین و ئه‌شیعه ده‌ركه‌وتوه ته‌نێكی نامۆ له‌ناو گه‌ده‌ی ئه‌م گه‌نجه‌دا هه‌یه، پاش ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتوه مۆبایلێكه كه دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا نه‌خۆشه‌كه قوتیداوه.
تیمه پزیشكیه‌كه باسیان له‌وه كردوه نه‌خۆشه‌كه دۆخی ته‌ندروستی جێگیره و له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه، پێشتر نه‌خۆشه‌كه زیندانی بووه، له‌و كاته‌دا مۆبایله‌كه‌ی قوتداوه.
PM:03:48:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوه‌ته‌وه