دورگه‌یه‌ك له سكۆتله‌ندا ته‌مه‌نی 9 هه‌زار ساڵه به كه‌متر له 8 ملیار دۆلار ده‌فرۆشرێت
وێستگە ستایل-
خێزانێكی سكۆتله‌ندی دورگه‌ی"شونا" ی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌نار ئاوی ڕۆژئاوای سكۆتله‌ندا به نرخی 5.5 ملیۆن جونیه‌ی ئه‌سته‌رلینی كه ده‌كاته 7.44 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن نمایشكرد، یه‌كه‌مجاره پاش نزیكه‌ی 8 سه‌ده مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌م جۆره به‌م دورگه‌یه‌وه بكرێت.
ڕوبه‌ری ئه‌م دورگه‌یه زیاتر له 1100 فه‌ددان ه و درێژیه‌كه‌ی 5 كیلۆمه‌تره و پانیه‌كه‌ی دوو كیلۆمه‌تر و نیوه و 8 ماڵ و ژماره‌یه‌ك كوخ ی گه‌شتیاری تیادایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ڵایه‌كی كۆنی تیادایه، به‌ڵام په‌رستگای تیادا نییه و تۆڕی ئه‌نته‌رنێت له‌م دورگه‌یه باش نییه، به‌ڵام خه‌وێكی خۆشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به ته‌نها بژین.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" بلومبێرگ" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه "جیم گالی" یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و خێزانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م دورگه‌یه‌ن، له كۆتای ساڵانی 40 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كڕیویانه پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگ دورگه‌كه‌ی كڕیوه و خێزانه‌كه‌ی بردۆته ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێ.
به‌نزیكه‌ی 7 له‌و خانوانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دوورگه‌یه هه‌ن له‌ماوه‌ی گه‌شتكردن به‌كرێ ده‌درێن له‌مانگی 4 هه‌تا مانگی 10 و به نزیكه‌ی 52 میوان ده‌گرێت و نرخی به‌كرێدانی هه‌فتانه 675 جونیه‌ی ئه‌سته‌رلینی هه‌تا 1300 جونیه‌ی ئه‌سته‌رلینییه، هه‌ر ماڵێك به‌له‌مێكی تایبه‌تی بۆ دانراوه هه‌تا له‌و ماوه‌یه‌دا سوودی لێوه‌ربگرن.
خاوه‌نی ئێستای ئه‌م دوورگه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی به‌ئێمه‌كرا كردمان، ئێستا ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌م كه‌سێكی دیكه بێت ئه‌م دورگه‌یه ئاوه‌دان بكاته‌وه و چاپته‌رێكی نوێ له‌مێژوو بۆ دورگه‌كه بنوسێته‌وه"
PM:12:17:16/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه