‌هۆكار و نیشانه‌كانی زەردوویی دووگیانی

وێستگە ستایل-

زەردوویی دووگیانی (cholestasis) نەخۆشییەکە تووشی جگەر دەبێت و لە كۆتا مانگەکانی دووگیانیدا ڕوودەدات، ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی خورانی توند، بەڵام نابێتە هۆی دروستبوونی پەڵە. ئەم خورانە بەزۆری لە دەست و قاچدایە، بەڵام ڕەنگە کاریگەری لەسەر بەشەکانی تری جەستەش هەبێت، ‎دكتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری و ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری باسكردوه‌.
 
نیشانەکان:
‎1-خورانی توند نیشانەی سەرەکی نەخۆشی زەردوویی کە لە کاتی دووگیانیدا ڕوودەدات ، خوران زیاتر لە سێ مانگی کۆتایی دووگیانیدا ڕوودەدات بەڵام هەندێکجار زووتر دەست پێدەکات.
‎2-زەردبوونی پێست و سپێنەی چاو
3- هێڵنجدان
‎4-کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
‎5-پیسایی چەور و بۆن ناخۆش
هۆکارەکان:
‎ئەو هۆکارانەی کە ڕەنگە مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی زەردوویی لە کاتی دووگیانیدا زیاد بکەن بریتین لە
‎1- هەبوونی مێژووی کەسی یان خێزانی لە نەخۆشی زەردوویی لە کاتی دووگیانیدا
‎2-تووشبوونی پێشوو بە نەخۆشی جگەری وەک هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر
‎3-دووگیانی بە دوانە یان زیاتر
‎4-دووگیانی لە تەمەنێکی گەورە، وەک 35 ساڵ یان زیاتر


PM:10:08:02/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌