له‌نه‌جه‌ف ژماره‌یه‌كی زۆر ماسی سه‌رئاو كه‌وتوون
وێستگە ستایل-
سه‌رئاو كه‌وتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ماسی له هۆڕی "ئیبن نه‌جم" له پارێزگای نه‌جه‌ف ده‌نگۆی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه داوای زوو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی"واع" له به‌ڕێوبه‌ری ژینگه‌ی پارێزگای نه‌جه‌ف"جه‌مال عه‌بدول زه‌ید" بڵاویكردۆته‌وه كه سكاڵایه‌كی زۆری هاوڵاتی ئاڕاسته‌ی ئه‌م به‌رٍێوبه‌رایه‌تیه كراوه، داوای به‌هاناوه‌چونیان كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رئاو كه‌وتنی ئه‌م ماسییانه له هۆڕی بن نه‌جم.
ئه‌م به‌رپرسه حكومیه ئاشكرای كردوه تیمێكی تایبه‌ت و پسپۆڕ دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه شوێنه‌كه و پاش ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته و به‌دواداچوونی زیاتر.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه‌ی"عه‌بدول زه‌ید" وتویه‌تی" جارێ زوه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رئاو كه‌وتنی ماسییه‌كان ئاشكرا بكرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه وشكبوونی ڕوبه‌ره ئاویه‌كه بێت زۆر جار ئه‌م حاڵه‌ته له‌م وه‌رزانه‌دا ڕووده‌دات و به‌و هۆیه‌وه ماسییه‌كان سه‌رئاو ده‌كه‌وت چونكه ماسییه‌كان پێویستیان به ئۆكسجینی تواوه‌ی ناو ئاو هه‌یه و ده‌ستیان ناكه‌وێت"
هاوكات ده‌شكرێت هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ماسیگره‌كان بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگای كاره‌با و مادده‌ی ژه‌هراوی به‌كارده‌هێنن بۆ ماسیگرتن.
PM:10:02:02/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوه‌ته‌وه