‌پاش نه‌شته‌رگه‌ری كۆڵۆن له‌م خۆراكانه‌ خۆت به‌دوور بگره‌

وێستگە ستایل-

دوای نەشتەرگەری قۆڵۆن، گرنگە ڕێجیمێکی تایبەت پەیڕەو بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتی کۆئەندامی هەرست بدات بۆ چاکبوونەوە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان،  دکتۆر ھاوار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری باسكردوه‌.

ئەو خۆراکانەی کە پێویستە لێیان دوور بکەویتەوە بە تایبەت لە قۆناغی چاکبوونەوە بریتین لە:
1-خۆراکی پڕ لە ڕیشاڵ (لە سەرەتادا)
-دانەوێڵەی تەواو
- گوێز و تۆو
- فاسۆلیا، نیسک
ئەمانە دەتوانن هەرسکردنیان سەخت بێت و لەوانەیە ببنە هۆی غازات یان ئاوسانی سک.

2-ئەو خۆراکانەی کە دەبێتە هۆی دروستبوونی غازات
1-خواردنەوە گازییەکان
2-پیاز، سیر
3-فاسولیا
4-کەلەرم و قەرنابیت

3-خواردنی چەور، سورکراوە، یان پڕ لە بەهارات

4-بەرهەمە شیرەمەنیەکان (بەشێوەیەکی کاتی) شیر، ئایسکرێم

5-هەندێک کەس دوای نەشتەرگەری قۆڵۆن تووشی هەستیاری کاتیی بۆ لاکتۆز دەبن.

6-خۆراکی شەکردار و شیرینی



PM:07:07:31/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل