پسپۆڕێك پێشبینی ده‌كات له ساڵانی داهاتودا پیربونی مرۆڤ دوابخرێت
وێستگە ستایل-
رای كۆرۆزویل ئه‌ندازیارێكی به‌ناوبانگه ده‌ڵێت" هه‌تا ساڵی 2029 مرۆڤایه‌تی ده‌گاته ئاستێك مرۆڤ له پیربوون ڕزگاری ده‌بێت" ئه‌م لێدوانه‌ی رای گۆڤاری"پۆپیوله‌ر میكانیكس" بڵاویكردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌م گۆڤاره ئه‌مه‌ریكیه بڵاویكردۆته‌وه" پێشكه‌وتن له زانستی پزیشكی ده‌گاته ئاستێك ناوه‌ندی ته‌مه‌نی مرۆڤ زیاد ده‌كرێت، هۆكاره‌كه‌شی پێشكه‌وتنی خێرای ته‌كنیكی پزیشكی نوێیه"
ئه‌م پسپۆڕه دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ساڵێك وه‌ك نمونه باسكردوه بۆ پێشكه‌وتنی زانست، بۆ پێشكه‌وتنی زانستی پزیشكی پسپۆڕان سوود له ته‌كنه‌لۆجیا و زیره‌كی ده‌ستكرد وه‌رده‌گرن بۆ به‌رهه‌مهێنانی چاره‌سه‌ری نوێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئومێده نوێیه‌ی ئه‌م پسپۆڕه هه‌یه‌تی، باسی له‌وه‌ش كردوه ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا هه‌میشه مانای به‌ره‌وپێشچوون نییه، هه‌ندێكجار هۆكاری دروستبوونی نه‌خۆشی و مردنه، بۆنمونه ئه‌گه‌رچی ده‌رمانی سه‌ركه‌وتوو هه‌یه بۆ نه‌خۆشی سیل به‌ڵام هێشتا هه‌زاران مرۆڤ به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه له‌چه‌ندین وڵات گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
رای پێشبینی ئه‌وه ده‌كات پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا هانده‌ر ده‌بێت بۆ درێژبوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ، ئه‌م بابه‌ته‌ش ته‌واوی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ده‌توانن سودمه‌ندبن لێی و ته‌نها بۆ چین و ته‌مه‌نێكی دیاریكراو نییه.
PM:06:57:30/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 956
جار خوێنراوه‌ته‌وه