داوای ده‌ستگیركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی كانی ویست ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
بیانكا سینسۆری هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ی كانی ویست بۆته باسی ڕۆژ به‌هۆی ئه‌و جلوبه‌رگ و ستایله جیاوازانه‌ی ده‌یپۆشێت، به‌دیاریكراوی پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك وێنه‌ی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام كه به‌جلوبه‌رگێكی ته‌واو شه‌فاف و ڕونه‌وه ده‌ركه‌وتوه.
ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌ن 30 ساڵه 27 ی ئه‌م مانگه چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی به نیمچه‌ڕوتی و به‌ڕوتی بڵاوكردۆته‌وه له‌ڕێی هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان به‌شێك وه‌ك بیروڕایه‌كی ئازاد ته‌ماشای ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن، به‌شێكی دیكه‌ش داوای دادگای كردنی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه سینسۆری به‌م ستایله‌وه ده‌ربكه‌وێت، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌میانی سه‌ردانكردنی بۆ ئیسپانیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌جاوبه‌رگی ڕوته‌وه له بازاڕێكی میلی له مایۆركا پیاسه‌یان كردوه، بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی به‌م جۆره زۆر كه‌س به "به‌د ڕه‌وشتی" و "نه‌شیاو" "بێ ئه‌ده‌بی" وه‌سفیان كردوه.
ده‌ركه‌وتنه جیاوازه‌كانی ئه‌م ئافره‌ته جارێكی دیكه قسه‌وباسی دروستكردوه له‌باره‌ی ئازادی گشتی و پۆشینی جلوبه‌رگ و ڕۆڵی كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشتی نه‌شیاو له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
PM:10:42:28/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 5224
جار خوێنراوه‌ته‌وه