ئاگادارن.. په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات
وێستگە ستایل-
له‌سه‌رده‌می ئێستادا په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاڵ بونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كاریگه‌ری چالاكی و په‌یوه‌ندیيه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئاشكرا كردوه كه هۆكاره بۆ دواخستنی پیربوونی بایلۆجی و ئه‌گه‌ری مردن كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه گۆڤاری زانستی Journal of the American Geriatrics Society بڵاویكردۆته‌وه تیمێك له پسپۆڕان له‌زانكۆی كالیفۆرنیا و سان فرانسیسكۆ ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 60 ساڵه و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان پته‌وه، ئه‌گه‌ری پیربوونی بایلۆجیان كه‌متره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان پته‌وه و له‌و ته‌مه‌نه‌دان.
ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و ساڵانه پێوانه ده‌كرێت كه تیایدا ژیاون، به‌ڵام ته‌مه‌نی بایلۆجی په‌یوه‌ندی به پله‌ی زیان به‌ركه‌وتن به خانه و شانه و ئه‌ندامه‌كانی له‌شه‌وه هه‌یه به‌گوێره‌ی تێپه‌ڕبوونی كات.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه به‌نزیكه‌ی 230 كه‌س به‌شداریان كردوه و زنجیره‌یه‌ك پشكنینی پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه و داتایان له‌سه‌ر وه‌رگیراوه، پاش چوار ساڵ له چاودێری كردنی دۆخی ته‌ندروستی به‌شداربوه‌كان زانراوه، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی پته‌و و كاری خێرخوازی و به‌شداری كردن له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كان و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی %42 ئه‌گه‌ری مردن كه‌مده‌كاته‌وه.
هاوكات به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی"هێلس ده‌ی" تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی پزیشكی سه‌رۆكی تیمی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وتویه‌تی"به‌رده‌وام بوون له چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی نرخ و به‌هاكه‌ی زۆر زیاتره له‌وه‌ی ڕۆتینێكی ژیانكردن بێت، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به پاراستنی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه له ته‌مه‌نی پیریدا و هۆكاره بۆ ته‌مه‌ن درێژی"
PM:07:07:27/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 992
جار خوێنراوه‌ته‌وه