توێژینه‌وه‌یه‌ك: ته‌كنه‌لۆجیا بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن سوودی هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێره زیره‌كه‌كان وه‌ك مۆبایلی زیره‌ك و ئایپاد یارمه‌تی چالاككردنی مێشكی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌دات، ئه‌گه‌ری لاوازبوونی مێشك و توانای فێربوون كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه كه گۆڤاری"واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێری زیره‌ك مه‌ترسی لاوازبوونی توانای مێشك له كه‌سانی مامناوه‌ند و به‌ته‌مه‌ن به‌ڕێژه‌ی %58 كه‌مده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش خوێندنه‌وه و شیكاری بۆ 57 توێژینه‌وه‌ی دیكه كراوه كه پێشتر ئه‌نجامدراوه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌شدا 411 هه‌زار كه‌سی به‌ته‌مه‌ن به‌شداربوون كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 69 ساڵ بووه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ته‌كنه‌لۆجیا یارمه‌تی پاراستنی مێشك ده‌دات، هۆكاره‌كه‌شی باشكردنی چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئاسانكردنی په‌یوه‌ندی به‌وانی دیكه‌وه‌یه واده‌كات توانای مێشكی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن باش بێت.
زانكۆی پایلۆر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه خێزانه‌كان له‌ئێستادا هانی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌ده‌ن زیاتر ته‌كنه‌لۆجیا به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی دره‌نگتر مێشكیان په‌كی بكه‌وێت.
PM:10:01:26/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1096
جار خوێنراوه‌ته‌وه