ده‌رهێنه‌رێكی ئێرانی خه‌ڵاتی چڵه خورمای زێڕینی برده‌وه
وێستگە ستایل-
ده‌رهێنه‌ری ئێرانی"جه‌عفه‌ر په‌ناهی" بوه براوه‌ی خه‌ڵاتی "چڵه خورمای زێڕین" له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی 78 هه‌مین گه‌ڕی ڤیستیڤاڵی كان ی سینه‌مایی.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره په‌ناهی خه‌ڵاتێكی گرنگی وه‌ك ئه‌مه بباته‌وه پاش چه‌ندین ساڵ له كاركردن وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكی ئۆپۆزسیۆن له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌تی ئێرانی چه‌ندجارێك له‌سه‌ر كاره‌كانی زیندان كراوه كۆتا جار ساڵی 2022 -2023 زیندانی كراوه.
ساڵی 2010 بڕیار وابووه په‌نهای ببێته ئه‌ندامی لیژنه‌ی دادوه‌ری كێبڕكێی ڤیستیڤاڵی كان، به‌ڵام به‌هۆی زیندانكردنه‌وه نه‌یتوانیوه گه‌شت بۆ فه‌ڕه‌نسا بكات، په‌ناهی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كانی "No Bears" و"Taxi" و"This Is Not A Film" و چه‌ندین فیلمی دیكه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بێ به‌ش بووه له ئاماده‌بوونی له‌م ڤیستیڤاڵه.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره وتویه‌تی" فیلمه‌كه‌ی به‌شێكه له چیرۆكی ژیانی خۆی له‌كۆتا جار كه زیندان كراوه، چیرۆكی زیندانیه سیاسیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له زیندانه‌كانی ئێران ده‌گێڕێته‌وه.
PM:09:15:25/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه