ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی درامای باب حاره كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوریا كۆچی دوایی ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ی درامای به‌ناوبانگی سوری"باب الحاره" ی ڕاگه‌یاند.
له‌ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوریا پۆستێكیان كردوه و تیایدا نوسیویانه" لقی دیمه‌شق له سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان كۆچی دوای خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری فدوه محسن ڕاده‌گه‌یه‌نێت"
ئه‌م خانمه له ناوچه‌ی"دێره زور" له‌دایكبووه و له چه‌ندین دراما و كاری هونه‌ری سوری به‌شداری كردوه، له‌ناویاندا درامای "باب الحاره" كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین دراما سوریه‌كان و بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت كوردستانیش.
فدوه محسن له ساڵی 1975 ه‌وه ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوریایه، له دراماكه‌دا ڕۆڵی هاوسه‌ری ئه‌بو ئیبراهیمی بینیوه، شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ند"عبه جی" كه ڕۆڵی "ئه‌بو ئیبراهیم" ی بینیوه له‌هه‌مان درامادا ساڵی 2014 له‌ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایكرد.
هاوكات ساڵی 2012 كۆمه‌ڵه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هونه‌رمه‌ند"محمد رافع" یان كوشتوه كه ڕۆڵی ئیبراهیم ی بینیوه له‌دراماكه‌دا كوڕی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناوبراون كه كۆچی دواییانكردوه.
PM:09:25:20/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه