منداڵێك له نهۆمی 15 ی باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وته خواره‌وه و نه‌مرد
وێستگە ستایل-
ڕزگاربوونی منداڵێك پاش ئه‌وه‌ی له نهۆمی 15 ی باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وته خواره‌وه و نه‌مرد له ویلایه‌تی ماریلاند له ئه‌مه‌ریكا بۆته جێگای باس.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌م ڕووداوه ڕویداوه، پاش له بالكۆنی نهۆمی 15 ی باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وتۆته خواره‌وه له هه‌رێمی مونتگمری له ویلایه‌تی ماریلاند، سه‌باره‌ت به ڕزگاربوونی له‌مردن قسه وباسی زۆر ده‌كرێت.
پۆلیس ئاشكرای كردوه منداڵه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك له شوێنی ڕووداوه‌كه و قاچێكی شكاوه و چه‌ند ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی زیانی پێگه‌یشتوه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت نه‌مرێت چونكه برینه‌كانی مه‌ترسی مردنی لێ ناكرێت.
سه‌باره‌ت بهڕزگاربوونی له‌مردن، ئانیت هۆسۆی مامۆستای فیزیا و ئه‌ندازیاری میكانیكه له په‌یمانگای ماساتشۆستس تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا باسی له‌وه كردوه به‌هۆی كه‌می كێشی و شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌كه‌ی ئه‌م منداڵه نه‌مردوه.
وتوشیه‌تی" ئه‌و دره‌خته‌ی منداڵه‌كه كه‌وتۆته سه‌ری ووزه‌ی منداڵه‌كه‌ی هه‌ڵمژیوه و دۆخه‌كه به‌گشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی بووه، هاوكات خێرای كه‌وته خواره‌وه‌كه له دوریهكی زۆره‌وه هۆكارێكی دیكه‌ی مانه‌وه‌ی بووه له ژیاندا"
PM:09:59:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوهتهوه