ڤیدیۆ: له ڤیستیڤاڵی كان دره‌ختێك گرفتی دروستكردوه
وێستگە ستایل-
له‌ڕوداوێكداله شه‌قامی كرویزیت كه میوانه‌كانی ڤیستیڤاڵی "كان" ی سه‌رقاڵكرد، شكانه‌وه‌ی دار خورمایه‌ك بوه به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه كه ڕووی له‌و ناوچه‌یه كردوه.
به‌رپرسانی ناوخۆی و ڕێكخه‌رانی ڤیستیڤاڵه‌كه ئاشكرایان كردوه جێگری كاری یه‌كێك له ئه‌كته‌ره ژاپۆنیه‌كان له‌فیلمی "Brand New Landscape" بریندار بووه به‌هۆی كه‌وتنی ئه‌م دره‌خته سێ مه‌تریه به‌سه‌ریدا له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه به‌هۆیه‌وه له‌ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌یه.
هاوكات پۆلیس به‌شێك له كه‌نار ئاوه‌كه‌ی داخستوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌زوترین كات دره‌ختی سه‌ر شه‌قامه‌كه لاببه‌ن به‌زوترین كات، له‌و باریه‌وه هاریسۆن شیهان ده‌رهێنه‌ری فیلن له ویلایه‌تی "كۆلۆرادۆ" له ئه‌مه‌ریكا وتویه‌تی" له‌و كاته‌ی ڕووداوه‌كه ڕویداوه ئه‌و پیاوه‌ی بینیوه كه به‌هۆی كه‌وتنی دره‌خت به‌سه‌ریدا سه‌ری خوێناوی بووه"
شایه‌نی باسه ڤیستیڤاڵی كان ڕۆژی 3 شه‌ممه گه‌ڕی 78 هه‌مینی ده‌ستپێكردوه هه‌تا به‌رواری 24 ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ستێره‌كانی هۆلیود و جیهان به‌شداری ده‌كه‌ن.
PM:08:50:18/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه