ڤیدیۆ: ژماره‌یه‌ك باڵنده به‌هۆی ده‌ریاچه‌یه‌كه‌وه ڕه‌نگیان شین بووه
وێستگە ستایل-
ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵ به‌هۆی ماده‌یه‌كی كیمیاییه‌وه كه وایكردوه ڕه‌نگی ده‌ریاچه‌یه‌ك له ویلایه‌تی ساو پاولۆی به‌رازیلی شین ببێت، ڕه‌نگیان شین بووه.
ئۆفیسی جێگری گشتی ناوچه‌كه دوێنێ هه‌ینی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕووداوی باخچه‌ی بولیباس ی ڕوه‌كی له شاری جندیای كردوه له به‌رپرسان، كه هۆكاره‌كه‌ی پیسبوون ببوه.
پێده‌چێت هۆكاری ڕووداوه‌كه له ئه‌نجامی قڵپبوونه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك بوبێت كه زیاتر له دوو هه‌زار لیتر بۆیه‌ی پێبووه، دوای قڵبوونه‌وه‌ی ڕژاوه‌ته ناو ده‌ریاچه‌كه‌وه.
ئه‌م بۆیه شینه له‌لایه‌ن جوتیاره‌كانی ناوچه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری كه‌ڕوو به‌كاردێت، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌رپرسانی ژینگه‌ی ویلایه‌تی "ساوپاولۆ" مادده كیمیاویه‌كه ژه‌هراوی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیمی ژینگه‌ی ناوچه‌كه له هه‌وڵدان بۆ ڕزگاركردنی باڵنده‌كانی سه‌ر ده‌ریاچه‌كه.
PM:12:03:17/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1212
جار خوێنراوه‌ته‌وه