به‌وێنه.. كازم ساهیر به‌ستایلێكی جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وت
وێستگە ستایل-
قه‌یسه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی و هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی"كازم ساهیر" نوێترین وێنه‌ی خۆی به ستایلێكی جیاوازه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆته جێگای باسی هه‌واداره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
قه‌یسه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌كانی نوسیویه‌تی"ئه‌مڕۆ ڕاهێنان ده‌كه‌م بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌یانی، دڵم له‌لاتانه و به تاسه‌وه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م به‌یانی بتانبینم"
قه‌یسه‌ر ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆنسێرت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ستایلی خۆی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕیوه و قژی سپی زۆری تێكه‌وتوه له‌كاتێكدا پێشتر به‌م جۆره ده‌رنه‌كه‌وتوه.
قه‌یسه‌ر، گۆرانی بێژ و ئاوازدانه‌ری عێراقیه و خاوه‌نی هاوڵاتینامه‌ی كه‌نه‌دا و قه‌ته‌ره، له‌دایكبووی 1957 ه و باوكی دوو كوڕه به‌ناوه‌كانی"عومه‌ر و ویسام" یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتوترین هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی تائێستا زیاتر له 100 ملیۆن ئه‌لبومی گۆرانی فرۆشتوه و زیاتر له 40 گۆرانی سه‌ركه‌وتوی هه‌یه و چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
AM:11:22:17/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 6112
جار خوێنراوه‌ته‌وه