خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی مانی له خواردن گرتووه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی" سینسیا نیكسۆن" و كۆمه‌ڵێك چالاكوان له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی مانیان له نانخواردن گرتوه، داوا له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا" جۆ بایدن" ده‌كه‌ن له كه‌رتی غه‌ززه جه‌نگ بوه‌ستێت.
له‌و باره‌یه‌وه نیكسۆن ی ته‌مه‌ن 57 ساڵ له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی وتویه‌تی" هۆكاری مانگرتنی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاوڵاتی له كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانی حكومه‌تی ئیسرائیله‌وه، ئێمه له نانخواردن مانمان گرتوه هه‌تا بایدن تێبگه‌یه‌نین ئه‌وانه‌ی له غه‌ززه ده‌ژین له چ دۆخێكدان"
ئه‌م خانمه وتویه‌تی" له‌فه‌ڵه‌ستین 15000 هاوڵاتی كوژراون، ئه‌م بابه‌ته هیچ ئاسایی نییه و نه‌شیاوه ئه‌گه‌ر ڕێگه بدرێت به‌رده‌وام بێت، نزیكه‌ی 1.7 ملیۆن هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له كۆی 2.7 ملیۆن ماڵه‌كانی خۆیان چۆڵكردوه به‌ره‌و باشووری ئه‌و ناوچه‌یه ڕۆیشتوون ئه‌وانه‌ش كه ماونه‌ته‌وه به ئه‌سته‌م نان و ئاو و خواردنیان ده‌ست ده‌كه‌وێت"
نیكسۆن خاوه‌نی خه‌ڵاتی گرامی یه وله پاش ده‌ركه‌وتنی له زنجیره‌ی ته‌له‌فیزۆنی "sex and the city" ناوبانگی زۆری ده‌ركردوه.
PM:04:58:29/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 864
جار خوێنراوهتهوه