هه‌ركات هه‌ستت به‌م نیشانانه كرد مانای وایه ڤیتامین D له له‌شتدا كه‌مه
وێستگە ستایل-
به‌رده‌وام ده‌رونت تێكده‌چێت و ئاره‌زووی خواردنت نییه، زوو زوو توشی په‌تای وه‌رزی و ئازاری ماسولكه ده‌بیت؟ هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی كه‌می ڤیتامین D یه له‌له‌شدا.
دكتۆره یۆلیا ساڤیلیڤا پسپۆڕی خۆراك و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هره له جه‌سته له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ Gazeta.Ru وتویه‌تی" زۆر پێویسته ناو به‌ناو هه‌ركه‌سێك ئاستی ڤیتامین D جه‌سته‌ی خۆی بزانێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ستی به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كرد له‌وانه‌ش" لاواز بوونی ئێسك و ماسولكه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاك و به‌رده‌وام توشبوون به هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن و ستیرێس"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ده‌كرێت سوود له خۆراك وه‌ربگیرێت بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا، له‌ڕێی خواردنی ماسی و جگه‌ر و زه‌ردێنه‌ی هێلكه و به‌رهه‌مه‌كانی شیر"
زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌یان هه‌یه له له‌شیاندا ئه‌و كه‌سانه‌ن زۆر كه‌م ده‌چنه ناو هه‌وای كراوه و ئافره‌تانی دووگیان و ئه‌وانه‌ی شیر به كۆرپه ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ش كه ڕوه‌ك خۆرن و كێشی له‌شیان زۆره.
AM:10:38:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 4692
جار خوێنراوه‌ته‌وه