هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كه‌ن دووباره ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێبدرێت
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردوه زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ به‌كاربهێندرێت.
ڕاوێژكاری سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن جۆره نوێكه‌ی ڤاكسینی كۆڤید-19 ده‌تواندرێت له منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 مانگه‌وه به‌كاربهێندرێت هه‌تا كه‌سێكی پێگه‌یشتوو.
ڤایرۆسی كۆڤید-19 له‌كۆتایی ساڵی 2019 ه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه بوون به قوربانی و تا ئێستاش به‌رده‌وام ڕۆژانه له جیهاندا توشبوون به‌م ڤایرۆسه تۆمار ده‌كرێت، تا ئێستاش ڕوون نییه یه‌كه‌م وڵات كه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بوو كوێ بوو"
پسپۆڕان ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ئه‌م ژه‌مه زیادده‌یه‌ی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رگری له‌شی هاوڵاتیان به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته و پێش هاتنی وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵ هاوڵاتیان خۆیان ئاماده بكه‌ن، هاوشێوه‌ی ساڵی پار نه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا په‌تای ئه‌نفلۆنزا له‌ناو هاوڵاتیان بڵاوبویه‌وه و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوون له نه‌خۆش"
PM:09:26:20/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه