ڤیدیۆ: ئه‌ردۆگان پرسیارێكی نامۆ له مه‌سك ده‌كات
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی توركیا" ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" پرسیارێكی نامۆ و كتوپڕ له ئایلۆن مه‌سك ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌ردۆگان قوتبی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای" تێسلا" له نیویۆرك كۆبویه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنج مه‌سك منداڵه بچوكه‌كه‌ی خستۆته سه‌ر قاچی.
ئه‌ردۆگان پرسیار له مه‌سك ده‌كات" هاوسه‌ره‌كه‌ت له كوێیه؟" به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سك منداڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه بۆ كۆبونه‌وه‌كه، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سك به پێكه‌نیه‌وه ده‌ڵێت" هاوسه‌ره‌كه‌م له سان فرانسیسكۆیه، ئێمه جیابوینه‌ته‌وه و خۆم منداڵه‌كه‌مان په‌روه‌رده ده‌كه‌م"
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ردۆگان داوای له مه‌سك كردوه كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به تێسلا له توركیا تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بكاته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی تۆیۆتا و فۆرد و فیات و ڕینۆ له توركیا لقیان هه‌یه.
PM:09:02:20/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 14536
جار خوێنراوه‌ته‌وه