دوو عاشق پاش 60 ساڵ خۆشه‌ویستی یه‌كتریان بینیه‌وه و هاوسه‌رگیریان كرد
وێستگە ستایل-
لین ئۆلبرایتۆن ته‌مه‌ن 79 ساڵ و جانیت ستیر ته‌مه‌ن 78 ساڵ ساڵی 1963 بۆیه‌كه‌مجار یه‌كتریان بینی و عاشقی یه‌كتر بوون به‌ڵام به‌هۆی ڕێگری خێزانه‌كانیان نه‌یانتوانی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ئێستاش پاش 60 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دوباره بهیهكهتر شاد بونه‌ته‌وه و هاوسه‌رگیریان كردوه.
ئه‌م دوو عاشقه خوێندكاری به‌شی په‌رستاری بوون و وه‌ك دوو په‌رستار له‌كاتی كاركردن له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك یه‌كتریان بینیوه و عاشقی یه‌كتر بوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته جانیت ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه باوكی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه و باسی له‌وه كردوه ده‌بێت ته‌مه‌نی ببێته 21 ساڵ ئه‌و كاته ڕێگه ده‌دات به‌و هاوسه‌رگیریه.
پاش ماوه‌یه‌ك لین چۆته ئوستورالیا بۆ ئه‌وه‌ی پارچه زه‌ویه‌ك بكڕێت و له‌وێ ماڵی ژیانیان دروستبكه‌ن به‌ڵام باوك و دایكی جانیت ڕه‌زامه‌ند نه‌بوون كچه‌كه‌یان لێیان دوور بكه‌وێته‌وه، به‌و هۆیه‌وه به‌ته‌واوه‌تی هاوسه‌رگیریه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و كۆتایی به بابه‌ته‌كه هێندرا و هه‌ریه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه هاوسه‌رگیریان كردوه.
پاش 52 ساڵ لین له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه و بڕیاری ئه‌وه‌یدا به‌دوای عه‌شقه‌كه‌یدا بگه‌ڕێت و پاش دۆزینه‌وه‌ی جانیت ناچار بووه به هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵێت ئه‌و پیاوه‌ی چۆته ماڵیان ته‌نها ڕێگه‌ی ونكردوه و بۆ پرسیاركردن چۆته ماڵیان، به‌ڵام پاش 2 ساڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی جانیت به‌هۆی توشبوونی به شێرپه‌نجه كۆچی دوایی ده‌كات و لین و جانیت هاوسه‌رگیریان كردوه
PM:05:40:30/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3740
جار خوێنراوهتهوه