پیاوێك پارچه‌یه‌ك ئاڵتونی گه‌وره‌ی دۆزیه‌وه
وێستگە ستایل-
پیاوێكی ئوستورالی پارچه‌یه‌ك ئاڵتونی دۆزیه‌وه كه نرخه‌كه‌ی 160 هه‌زار دۆلاره، له ناوچه‌ی كێڵگه‌ی ئاڵتون له" ڤیكتۆریا" ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌م كانزا زه‌رده.
دارین كامب ماوه‌ی 43 ساڵی ته‌مه‌نی پیشه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئاڵتونه و ده‌شڵێت" ئه‌مه زۆرترین بڕی ئاڵتونه تا ئێستا دۆزیبێتمه‌وه"
كامب ده‌ڵێت" ئه‌م پارچه ڕه‌قه كێشه‌كه‌ی 4.6 كیلۆگرامه و له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئامێری دۆزینه‌وه‌ی كانزاكان دۆزیویه‌تیه‌وه و بڕی ئاڵتون تیایدا 2.6 كیلۆگرامه و نرخه‌كه‌شی 160 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه.
ئه‌م پیاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی دۆزیویه‌تیه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێشتا بڕێكی زۆر له ئاڵتوون له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یه كه پێی ده‌وترێت" كێڵگه‌ی ئاڵتون" یان" سێگۆشه‌ی ئاڵتونی" و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ئارامگربن له كاره‌كه‌یاندا بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی باش بدۆزنه‌وه.
AM:10:56:30/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 7300
جار خوێنراوهتهوه