هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه له‌سه‌ر ڕوخساری كه‌سانی ڕۆژوه‌وان
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ سووده جه‌سته‌ی و ڕۆحیه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان و به‌ڕۆژووبوون، پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌بێت.
1-له‌ماوه‌ی به‌ڕۆژووبووندا، كه‌سی ڕۆژوه‌وان به‌درێژای مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌ر خۆراكێكی ناته‌ندروستی خواردبێت و وه‌ك ژه‌هر له جه‌سته‌یدا كۆبوبێته‌وه به‌هۆی ڕۆژوهكهوه ئه‌م ژه‌هره ده‌كرێته ده‌ره‌وه، خانه‌ی نوێ له‌جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خانانه‌ی جه‌سته كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
2-پسپۆڕان ده‌ڵێن ڕۆژوو مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌بێت به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ترشی ئه‌مینی" هۆمۆسیستین" كه له ئه‌نجامی زینده‌چالاكی جه‌سته دروست ده‌بێت و هۆكاره بۆ زیادبوونی ئه‌گه‌ری جه‌ڵده‌ی دڵ.
3-ڕۆژوو كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك ده‌بێت، زۆر خواردنی خۆراك ئه‌رك و كاری مێشك تێكده‌دات به‌ڵام له‌كاتی به‌ڕۆژووبوندا پرۆتینی خۆراكی له‌لایه‌ن ده‌ماره خانه‌كانی مێشك به‌رهه‌مدێت ئه‌مه‌ش كار له‌سه‌ر چالاكبوونی مێشك ده‌كات.
4-له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌تایبه‌ت له ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه په‌ڵه‌ی ڕه‌نگ قاوه‌ی له‌سه‌ر پێستی ڕوخساری ڕۆژوه‌وان دروست ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ڕاهاتن به دۆخه‌كه په‌ڵه‌كان كاڵ ده‌بنه‌وه و ئه‌وه‌ش مانای خاوێن بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یه له ژه‌هر، پزیشكه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له ماوه‌ی به‌ڕۆژووبوندا توشبووان به نه‌خۆشی پێست زووتر چاكده‌بنه‌وه.
AM:11:26:29/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1072
جار خوێنراوهتهوه