به‌وێنه.. چیایه‌كی سعودیه به به‌فر سپی بووه
وێستگە ستایل-
چیای" له‌وز" له سعودیه به‌م دواییانه به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه سپی پۆش بووه، پێگه‌ی فه‌رمی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سعودیه ئاشكرای كردوه له ناوچه‌ی ته‌بووك باران باریوه و له‌سه‌ر چیای له‌وز كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ته‌بووك به‌فر باریوه.
وێنه‌ی دیمه‌نی ناوازه‌ی ئه‌م چیایه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه، به‌مه‌ش ناوچه‌كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا دیمه‌نێكی ته‌واو جیاوازی هه‌یه.
چیای له‌وز به‌رزترین لوتكه‌یه له ناوچه‌ی" نیوم" و به‌رزیه‌كه‌ی 2.550 مه‌تره، نزیك سنوری ئه‌رده‌نه و چیای له‌وز به‌مانای" چیای باده‌م" دێت، ناوه‌كه‌شی له‌وه‌وه هاتووه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م چیایه دره‌ختی باده‌م هه‌بووه، له‌به‌شی خواره‌وه‌ی چیاكه ڕوه‌كی عه‌تری هه‌یه هاوڵاتیانی ناوچه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌كاریده‌هێنن.
PM:01:28:28/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 796
جار خوێنراوهتهوه