به‌وێنه.. جانتایه‌كی دروستكراو له به‌رد به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا
وێستگە ستایل-
سه‌نته‌ری" كۆبرنی" فه‌ڕه‌نسی تایبه‌ت به دیزاین جانتایه‌كی دروستكراو له به‌ردی نه‌یزه‌ك نمایشكرد، به‌رده‌كه 55 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا كه‌وتۆته سه‌ر زه‌وی و نرخی جانتاكه 40 هه‌زار یۆرۆیه.
جانتاكه ناونراوه "Mini Meteorite Swipe Bag" و به‌رهه‌می دروستكراوه له به‌ردی ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشی تۆخ له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك به‌ردی نه‌یزه‌ك.
كێشی جانتاكه 1.8 كیلۆگرامه و به‌رزیه‌كه‌ی 23 سانتیمه‌تره و به ده‌ست دروستكراوه، دیزاینی دروستكردنه‌كه‌ی له‌نێوان زانای بواری ئاسه‌وار و هونه‌ری كلاسیكی و سه‌ره‌تاییه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یكڕێت به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌تی پێده‌درێت.
PM:12:46:28/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوهتهوه