زانا هۆڵهنهندیهكه: له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕووده‌دات
وێستگە ستایل-
زانای هۆڵه‌ندی" فرانك هۆگربیتس" به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشبینیه‌كانی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر، جارێكی دیكه له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك هۆشداری له ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ده‌دات به‌گوێره‌ی زانستی جیۆلۆجیا.
به‌گوێره‌ی ئه‌ندازه‌ی هه‌ساره‌كان بۆ ئه‌مڕۆ و دوێنێ، فرانك باس له‌وه ده‌كات بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕووده‌دات به‌ڵام دیاری نه‌كردوه له كام ناوچه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه ببێته جێگه‌ی پرسیار له‌لایه‌ن فۆڵۆوه‌ره‌كانی و هه‌ندێك له‌وان گومانیان هه‌یه له‌ڕاستی و دروستی پێشبینیه‌كه‌ی.
له‌پاش بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی ماوه‌ی ڕابردوو له توركیا ڕویدا ئه‌م پیاوه به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵك و پسپۆڕانی بومه‌له‌رزه زانی، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا جگه له فرانك له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین پسپۆڕی دیكه‌ی زانستی بومه‌له‌رزه هه‌مان هۆشداریانداوه.
AM:11:21:28/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 13228
جار خوێنراوهتهوه