به‌رهه‌م ساڵح پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی روسیا لەعێراق كرد


وێستگه‌ نیوز-
سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق جەختدەكاتەوە، لەپێویستی كەمكردنەوەی گرژییەكان لەناوچەكە و درێژەدان بەجەنگی دژ بەتیرۆر.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 22ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد ماكسیم ماكسیموف باڵیۆزی روسیا لەعێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی چۆنێتی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان‌ و فراوانكردنی هاریكاری‌ و كاری هاوبەشكرا كە خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات، ھەروەھا باس له‌ دواین پەرەسەندنە ناوچه‌یی‌ و نێودەوڵەتییه‌کان کرا، ھاوکات جەختكرایەوە لەپابەندبوون بەگفتوگۆ و دیالۆگ بۆ پتەوكردنی ئاسایش‌ و ئاشتی ناوچه‌که‌.


PM:05:05:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت