روداوێکی هاتوچۆ دەبێتەهۆی بڕانی کارەبای سێ گەڕەکی سلێمانی


وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەشەقامی دووسایدی پارکی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو لەشاری سلێمانی، ئۆتۆمبیلێكی جۆری "کامری" خۆی کێشا بە ستونێکی پەستان بەرزدا و بەهۆیەوە کارەبای گەڕەکەکانی کانی سپیکە، هەواری شار و دۆڵە ڕووت بڕاوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەشەقامی دووسایدی پارکی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو ئۆتۆمبیلێكی جۆری "کامری" خۆی کێشا بە ستونێکی پەستان بەرزدا، لەڕوداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە سەلامەتی رزگاری بووە و بەهۆی ڕوداوەکەوە ئۆتۆمبیلەکە سوتا و ستونەکەش کەوتوە.

ئەوەش هاتوە، بەهۆی کەوتنی ستونەکەوە هەردوو فیدەری 200 + 201 لەکارکەوتوون، بەڵام لەماوەی دوو کاتژمێردا کارمەندانی هۆبەی کارەبای کوردسات توانییان ستونێکی تازە دابنێین و کارەبا بگێڕنەوە بۆ گەڕەکەکانی کانی سپیکە، هەواری شار و دۆڵە ڕووت.


PM:06:25:10/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت