به هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی خورماڵ، كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بوو گیانی له ده‌ستدا.
رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2020، نزیک گوندی ئاوای رۆستەم بەگ سە ربەناحیەی خورماڵ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دەبڵ ژمارە 1441 تەندروستی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە کارمەندی مەڵبەندی تەندروستی شەهید عه‌لی شیعە بوو گیانی لەدەستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ته‌رمی كارمه‌نده‌كه‌ی ته‌ندروستی رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا و سەرنشینیکی تری ئۆتۆمبێلەکە کە ئەویش کارمەندی تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی شەهید عه‌لی شیعە بوو، بریندار بووە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەکرا.
ئه‌وه‌شی وت: دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ بۆ رووداوەکە رێکخراوە.
هــ. ر
PM:02:49:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت