عیراق ڤاكسینه‌كه‌ی رووسیا بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كارده‌هێنێت

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری تەندروستی عیراق دووپاتی دەكاتەوە لەهەفتەی داهاتووەوە ئەو فاكسینەی روسیا بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا بەرهەمی هێناوە لەعیراق بەكاردەهێنرێت.


حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاندووه‌، دەستكراوە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینە روسیەكەی چارەسەری كۆرۆنا و لەكۆتایی هەفتەی داهاتووشدا ڤاكسینەكە لە عیراق لەبەردەست دەبێت.

لای خۆشیەوە حازم جومەیلی، بریكاری وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند: دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایەو پێویست بەراگەیاندنی باری نائاسایی ناكات و بەكارهێنانی پلازماش دەرئەنجامی باشی هەبووە لەچارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا.

به‌پێی دواین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، تا دوێنێ هه‌ینی 19ی حوزه‌یرانی 2020،  له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی عیراقدا به‌ هه‌رێمی كوردستانیشوه‌ 25 هه‌زار و 717 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار و 333 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و 856 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

هــ. ر


AM:09:12:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو