وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا و هاوتا عیراقییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا


وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئەنجامدا و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ لێكرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە رایگه‌یاند كه‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی پیرۆزبایی تەواوبونی حکومەتی نوێی عیراقی لە فوئاد حسێن كردوه‌و هەردوولا قسەیان لەسەر دیالۆگی ستراتیژیی نێوان به‌غدا و وانشتن کردووە، هاوڕاشبوون کە ئەوە دەرفەتێکە هەردوولا بتوانن پەیوەندی نێوانیان بەهێزبکەن.
  
له‌به‌رامبه‌ریشدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاشكرایكردوه‌ كه‌ فوئاد حسێن و پۆمپیۆ قسەیان لەسەر هاریکاریی نێوان بەغدا و واشنتن لەبوارەکانی وزە و ژێرخان و وەبەرهێنان کردوه‌، لەوانە هاندانی وەبەرهێنان لە سەرجەم کەرتەکان وەک نەوت، ژێرخان، هەروەها هانی وەبەرهێنەران بدرێت بۆ ئەوەی لە عێراق کاربکەن. 
 
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، فوئاد حسێن بە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای راگەیاندووە، ئەگەر دۆخی تەندروستیی رێگەی بدات، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی واشنتن دەکات.


AM:10:44:17/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو