یه‌كه‌م توشبوو له‌تاو ئازاری كۆرۆنا خۆی كوشت
وێستگه نیوزـ
توشبویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای جیزه‌ی میسر به‌هۆی ئازاری نه‌خۆشییه‌كه و نه‌بوونی پاره‌ی چاره‌سه‌ر، خۆی كوشت.
گه‌نجێكی مسیریی ته‌مه‌ن 38 ساڵ خاوه‌نی ژن و منداڵ بووه و له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ژیاوه، دوای دڵنیابوونه‌وه له توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، پزیشكه‌كان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ نوسیووه و پێیان وتووه له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه بكات.
به‌پێی وته‌ی پۆلیس، گه‌نجه‌كه دوای هه‌شت رۆژ له توشبونی به ڤایرۆسه‌كه، په‌یوه‌ندیی به برایه‌كییه‌وه كردوه و پێی وتووه كه چیتر ناتوانێت به‌رگه‌ی ئازار و گه‌رمیی (تا)ی له‌شی بگرێت و داوای لێكردوه بیبات بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت.
پۆلیس ده‌ڵێت كه وه‌ڵامی برای توشبوه‌كه ئه‌وه بووه "پاره‌ی پێ نییه و ناتوانێت خه‌رجیی نه‌خۆشخانه دابین بكات"، هه‌م ئازاری كۆرۆنا و هه‌م نه‌بوونی و بێ پاره‌یی گه‌نجه‌كه‌ی والێكرد خۆی بكوژێت.
میسر 41 هه‌زار و 303 توشبوی به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 422 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
AM:11:41:13/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 9632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت