شێرکۆ جەودەت: هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ دابه‌ش نه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌ك فراكسیۆنه‌كه‌یان قبوڵی ناكه‌ن موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی كه‌مبكرێته‌وه وتی هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ دابه‌ش نه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه.
له گه‌شتی هه‌واڵی شه‌وی رابردوی كه‌ناڵی سپێده‌دا، د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی كه‌مكردنی پله باڵاكان پرۆژه‌ی فراكسیونی یه‌كگرتووه كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی جێگه‌ی قه‌بۆڵكردن نییه.
شێركۆ جه‌وده‌ت وتیشی: هیچ به‌هانه‌یه‌ك نییه بۆ دابه‌ش نه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وه‌شی پشتڕاستكرده‌وه كه هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ولێر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه راده‌ستی به‌غدا بكات.
AM:10:11:09/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 14688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت