تەندروستی راپەڕین سەبارەت بەتووشبوویەكی كۆرۆنا روونكردنەوە دەدات


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت، تووشبوویەكی سنوورەكەیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێرانەوە گەڕاوەتەوە و ڕاستەوخۆ كەرەنتینە كراوە و تێكەڵی هاوڵاتیانی سنورەكە نەبووە.   

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتیەی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕاگەیاندرا، دوای ئەوەی لەوڵاتی ئێران لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەراوەتەوە هەرێمی كوردستان لەشاری سلێمانی كەرەنتین كراوەو دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەڵام ئەو هاوڵاتیە بەهیچ شێوەیەك نەگەڕاوەتەوە سنوری ڕاپەڕین و تێكەڵی هاوڵاتیانی سنورەكە نەبووە.  

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، لە هەرێمی كوردستان 475 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 403 كەسیان چاكبوونەتەوە و 54 نەخۆشیش لە نەخۆشخانە ماون. 


AM:11:01:24/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت