وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد


وێستگە نیوز-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی بۆ ئەو خوێندكارو قوتابیانەی زانكۆكانیان بەشێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە لە دەرەوەی وڵات دەركرد.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئەو لێكەوتانەی كە لە ئەنجامدا هاتە ئاراوەو گەڕانەوەی ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێیان دراوە ئەم بڕیارانەیان دەركرد.

١- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەنێت ئەو خوێندكار و قوتابیانەی كە زانكۆكانیان بەشێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە ئەو ماوەیەی كە لە ناوەوەی وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە بۆیان ئەژمار دەكرێت و دەخرێتە سەر ماوەی مانەوەیان لە دەرەوەی وڵات كە تیایدا دەخوێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواكاری و بەڵگەنامەی فەرمی پێشكەش بە وەزارەتەكەمان بكەن.

٢- سەبارەت بەو قوتابی و خوێندكارانەی كە گەڕاونەتەوە زانكۆكانیان پرۆسەی خوێندنیان ڕاگرتوەو بەشێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە ئەوا لە دوای دەستپێكردنەوەی خوێندنیان ماوەی مانەوەیان لە ڕاگرتنی خوێندنیان زیاددەكرێت بۆ ماوەی خوێندن و مۆڵەتی خوێندنەكەیان.

٣- ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە بەردەوامن لە خوێندن و خوێندن لە زانكۆكانیان ڕانەگیراوە ئەوا بەپێی یاساو ڕێنماییە كارپێكراوەكان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.


PM:03:34:13/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت