كۆی گشتی بارانبارین له‌مساڵدا بڵاوكرایه‌وه‌


وێسته‌ نیوز ـ
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەمساڵدا زۆرترین بڕی‌ بارانبارین لە ناحیەی‌ بەرزنجەی‌ سەر بە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بووە بە بڕی هەزار و 252.6 ملیمەتر و کەمترینیش لە خانەقین بووە بەبڕی‌ 183.7 ملیمەتر.

هاوکات، لە هەریەک لە سەنتەری شارەکانیش بڕی بارانبارین لەمساڵدا بەمجۆرە بووە، لە سەنتەری شاری‌ هەولێر بڕی 352.3، لە سلێمانی 661.3 ملیمەتر، دهۆک 724.8 ملیمەتر ,کەرکوک 290.8 میلیمەتر و لە هەڵەبجەش 450.5 ملیمەتر باران باریوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  و سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری‌ تەواو دەبێت و بارانبارینیش بەردەوام دەبێت.

هــ. ر



PM:07:33:01/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو